پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بە گوێرەی راگەیەندراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسی پرسی مووچە و جێبەجێكردنی یاسای بودجە نەكراوە.
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆكایەتی محەممەد شیاع سوودانی كۆبووەوە و تێیدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەك پڕۆژە یاسای حكومەتی پێشوو، لەوانەش پڕۆژە یاسای پشووە فەرمییەكان.
هاوكات ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە تەرخانكردنی یەك ترلیۆن دینار بۆ كۆبۆنی خۆراك، و هەروەها تەرخانكردنی بڕی یەك ترلیۆن و 790 ملیار دینار بۆ شایستە داراییەكانی جوتیاران ئەمەش بە گوێرەی ماددەی شەستی یاسای بودجەی فیدراڵی.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم باس نەكراوە، ژمارەیەك بڕیارو راسپاردە لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەكان پەسەندكران.