بڕیارێك لەبارەی خانەنشینی پێشمەرگەوە دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس
كارەكانی لیژنەكانی رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە، بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێت” لە چوار چێوەی پرۆژە چاكسازیەكە خانەنشینی پێشمەرگە نامێنێت و دەخریچتە سەر وەزارەتی دارایی”.

لیوا قارەمان شێخ كەمال جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: ئەو خاڵانەی لە پرۆژە یاسایی چاكسازی حكومەت تایبەتە بەوەزارەتی پێشمەرگە كاركردن تیایاندا بەردەوامە و بەشێك لە خاڵەكان لە قۆناغی كۆتایدان.

وتشی، یەكێك لەو خاڵانە ئەوەیە سەرجەم ئەو خانەنشینانەی لە سەر هێزەكانی 70 و 80 خانەنشینكراون لەسەر وەزارەت نامێنن و دۆسیەكانیان دەگوازرێتەوە بۆ سەر وەزارەتی دارایی.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم ژمێریاری سەربازیەكانیش یەكدەخرێت، وەزیری پێشمەرگە فەرمانی دەركردووە یەكە ژمێریاریەكان لەژێر دەسەڵاتی خۆیدا دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا