پارتی ترسی لە جموجوڵە سیاسییەكانی سلێمانی هەیە

پۆڵەتیك پرێس:
پارتی دیموكرات ترسی لەو جموجوڵە سیاسییە هەیە، كە ماوەیەكە لەشاری سلێمانی دەستپێكراوەو دەیەوێت وردەكاری ئامانجەكانی جموجوڵەكە بزانێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگاداری مەكتەبی سیاسی پارتی دراوە بە “پۆڵەتیك پرێس”، ترسی پارتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، كە تائێستا وردەكاری ئەو جموجوڵە سیاسییەی لەسلێمانی هەیە بەتەواوی بۆ روون نەبووەتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، پارتی ترسیشی هەیە، كە هەوڵەكە بۆ كۆكردنەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بێت، بۆ دروستكردنی هاوپەیمانییەكی گەورەو خودی پارتی نەخرێتە ناو ئەو هاوپەیمانییەوە.

“پۆڵەتیك پرێس” ئەوەشی زانیوە، پارتی چەند رۆژێكە دەستی بەهەوڵەكانی كردووە، بۆ ئەوەی وردەكاری جموجوڵەكانی بۆ روون بێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش داوای روونكردنەوەی لەچەند لایەنێك كردووە.

ماوەیەكە لەشاری سلێمانی جموجوڵێكی سیاسی دەستپێكراوە، كە ئەو جموجوڵانە پەیوەندی بەهەوڵێك هەیە بۆ دروستكردنی هاوپەیمانییەكی گەورە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق، كە رەنگە ساڵی داهاتوو بەرێوەبچێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا