قوباد تاڵه‌بانی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌به‌غدا قسه‌ده‌كات

پۆڵه‌تیك پرێس
بڕیاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامبدات، ناوه‌ڕۆكی كۆبوونە‌وە‌كانی حكومە‌تی ھە‌رێم لە‌گە‌ڵ حكومە‌ت و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كانی عێراق تایبه‌ت به‌ پرۆژه‌یاساى قه‌رز بخاته‌ڕوو.

نزیكه‌ى دوو هه‌فته‌یه‌ شاندى دانوستانكارى هه‌رێم له‌ به‌غدا ماونه‌ته‌وه‌، بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن له‌باره‌ى پڕكردنە‌وە‌ی كورتھێنانی دارایی و پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی 2021، دواى ئه‌نجامدانى ژماره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عێراق هیچ ڕێككه‌ونێكى فه‌رمى نه‌كراوه‌.

سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی فه‌رمى جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رایگه‌یاند، بڕیارە‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و سە‌رۆكی شاندی دانوستاندكار، كۆنگرە‌یە‌كی رۆژنامە‌وانی لە‌ بە‌غدا ئە‌نجامبدات.

ده‌شڵێت، كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ بۆ خستنە‌ ڕووی ڕێڕە‌وی كۆبوونە‌وە‌كانی حكومە‌تی ھە‌رێمه‌ لە‌گە‌ڵ حكومە‌ت و لایە‌نە‌ سیاسییە‌كانی عێراقه‌ سە‌بارە‌ت بە‌یاسای پڕكردنە‌وە‌ی كورتھێنانی دارایی و پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی 2021.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا