قوباد تاڵەبانی و جەلال شێخ ناجی باس لە گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە بارەگای ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، قوباد تاڵەبانی و جەلال شێخ ناجی سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا، پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسی و ئەمنییەكان تاوتوێكراو تەئكید لە یەكخستنی هەوڵ و هەماهەنگییەكان لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی هەرێم كرایەوە لە پێناوپاراستنی ئاسایشی نیشتمانی كوردستان.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بە گرنگییەوە پێویستی هاریكاری نێوان دەزگا هەواڵگرییەكانی هەرێم و عێراق باسیان لێوەكراو دووپات لەبەردەوامیان كرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و مەترسییەكان و بەرقەراتركردنی ئاسایش و سەقامگیری .

لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكە چەندین پرسی تری پەیوەست بە دۆخی ئەمنی و ئاسایش و ئارامی گفتوگۆیان لەبارەوەكراو دوای هەڵسەنگاندنیان بڕیاری پێویستیان لەبارەوە درا .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا