بەرهەم ساڵح: بۆردوومانەكانی توركیا مایەی قبوڵكردن نییە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بە تووندی سەركۆنەی پێشێلكردنی سەروەری عێراقی كرد و رایگەیاند، بۆردوومانەكانی توركیا مایەی قبوڵكردن نییە.

د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: بە تووندی سەركۆنەی پێشێلكردنی سەروەری عێراق و شەهیدكردن و برینداركردنی هاووڵاتیانی سڤیل دەكەم لە سنووری دهۆك لەلایەن توركیا.

وتیشی: دووبارە بوونەوەی هێرشەكان پەرەسەندێكی مەترسیدارە و هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و چیتر مایەیی قبوڵكردن نییە و پێویستە توركیا رێز لەسەروەری و دراوسێیەتی عێراق بگرێت و لەژێر هیچ پاساوێك هێرشی لەو جۆرە دووبارە نەكاتەوە، كە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتییەكانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا