بەوێنە..گۆڕینی فڕۆکەیەک بۆ ڤێلایەکی سەرنجڕاکێش

پۆڵەتیک پرێس

بازرگانێکی ڕووسی بە سەرکەوتوویی فڕۆکەیەکی گەورەی گۆڕی بۆ ڤێلایەکی تایبەت بە پێوەرەکانی هۆتێل، ئامادەکاری دەکات بۆئەوەی بەمزوانە بەشێوەی بەکرێدانی ڕۆژانە پێشکەشکی بکات.

The Boeing 737 That's Been Transformed Into A Luxury Private Villa-  HindiNewsWala | Latest Hindi News Of India

لەماوەی رابردوودا چەندین فڕۆکە بەتایبەتی فڕۆکەی گەورەی بۆینگ گۆڕاون بۆ چێشتخانە، مۆزەخانە، هۆتێل و شوێنی ئاهەنگەکان، بەڵام ئەم فڕۆکە تایبەتە لەجۆری “بۆینگ 737″، گۆڕاوە بۆ ڤێلایەکی گەورە و دەکەوێتە نزیک کەناری “نایانگ-نایانگ” لە دوورگەی ئەندەنووسیای بالی، چاوەڕوان دەکرێت یەکێک بێت لە جوانترین پڕۆژەکانی گۆڕینی فڕۆکە تائێستا بەپێی ماڵپەڕی”سی ئێن ئێن”ی ئەمریکی، باسی لەوەشکردووە ئەو فڕۆکەیە پێشتر بەشێک بووە لە کەشتی کۆمپانیای”ماندالا ئێرلاینز”، لەساڵی 2021 لەلایەن بازرگانە ڕووسیەکە فیلیکس دێمن کڕدراو گواستیەوە بۆ شوێنی دووری خۆی.

hotels News, Reviews, Articles - Boss Hunting

دێمن خاوەنی زنجیرە هۆتێلی پۆپلی بالی وتی لەسەرەتادا مەبەست لە کڕینی فڕۆکەکە بۆ بەکارهێنانی کەسی خۆم بوو، بەڵام بیرم کردەوە گۆڕینی فڕۆکەکە بۆ کارێکی تایبەت زۆر ناوازە دەبێت، دوای ماندوبون و کارێکی زۆر فڕۆکەکە گۆڕا بۆ ڤێلایەکی سەرنجڕاکێش کە ژووری نوستنی گەورە، حەوزی مەلەکردن، ژووری دانیشتن گەرماو و شوێنی زۆر تایبەت لەخۆدەگرێت و دیمەنێکی زۆر جوان و چێژبەخشی دەوروبەری لێوەدیارە، دەکەوێتە 150 مەتر لەسەرووی ئاستی دەریاوە، بڕیارە لەمانگی نیسانی داهاتووەوە بۆ کڕێ بەردەست بێت و نرخی شەوێک بۆ هەر ژوورێک لە 7000 دۆلارەوە دەستپێدەکات.

The retired Boeing 737 that's been transformed into a private villa | CNN  Travel

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا