دوای هەوڵێکی دزیکردن ئەم پێشنیارەی بۆ کرا

پۆڵەتیک پرێس

خاوەن چێشتخانەیەک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تەواو کارێکی جیاوازی کرد لەوەی، بە دوای ئەو دزەدا بگەڕێت کە هەوڵیدا چێشتخانەکەی بدزێت.

بەپێی هەواڵەکان، کارلس والاس خاوەنی چێشتخانەیەک لە ویلایەتی جۆرجیا، بڕیاریدا یارمەتی ئەو کەسە بدا کە هەوڵی دا دزی لێبکات.

کامێرای چاودێری چێشتخانەکە، گرتە ڤیدیۆیەک تۆمار دەکات کە تیایادا دزێک جامخانەی چێشتخانەکە دەشکێنێت دەیەوێت، بەڵام سندوقی پارەکە بە بەتاڵی دەزۆێتەوە.

کارل وتی سەرەتا زۆر توڕە بووم، بەڵام بەهۆی ئەوەی جەژنی ئیستەرەوە کە جەژنێکی تایبەتە لە ئەمریکا، ڕووداوەکە لەبیر دەکات.

تەنانەت ویستم هەبووە پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەم.

دوای ئەوەی کارل سەیری گرتە ڤیدیۆیەکان دەکاتەوە، ژمارەی خۆی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاو دەکاتەوە، داوا لە دزەکە دەکات پەیوەندی پێوە بکات بۆ ئەوەی کارێکی پێ بدات لە بری ئەوەی، ژیانی لە ناوبەرێ و بیخاتە زیندان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا