بەوێنە..کۆنترین پەرستگا لەجیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

جیهان پڕە لەنهێنی سەیر و سەمەرە، پەرستگای کاپوور پاولی یەکێکە لە کۆنترین پەرستگاکانی جیهان، تەمەنی زیاتر لە 1200 ساڵە، بەڵام پڕە لە موعجیزە.

Karpur Baoli – Nagpur, India - Atlas Obscura

پەرستگای کاپوور پاولی دەکەوێتە ماهاراشترا(ناگپور)، کارپور واتە کافور و پاولی واتە عەمبەری ئاو، پەرستگاکە لەسەدەی دەیەم و دوازدەی زەیینیدا لەلایەن بنەماڵەی یەداڤا دروستکراوە، سەردانیکەرانی پەرستگاکە زۆرجار قسەیان دەکرد کە ئاوی ناوبیرەکە بۆنی کافوری هەبووە و بۆ چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشی بەکاردەهێنرا، بۆپەرستن و پیرۆزکردنی شەش خودای بەناوبانگی هیند بەتایبەتی بنیاتنراوە، لەهەر سوچێکی پەرستگاکە وێنەیەکی نەخشێنراوی هەر خودایەک هەیە.

كابور باولي».. أسرار أقدم المعابد بالعالم| صور | بوابة أخبار اليوم  الإلكترونية

هەرچەنە هێشتا کەسانی ئاینی نزیکەی 700 هەنگاو بەپێ دەڕۆن بۆ گەیشتن بە پەرستاگاکە، بەڵام ئۆتۆمبێلەکان بەرەو بنچینەی ئاڵۆزی پەرستگاکە دەتوانن سەربکەون و لەوێشەوە دوای چەند هەنگاوێک دەگەیت بە پەرستگاکە، باشترین کات بۆ سەردانیکردنی بەیانی زوو یان دوانیوەڕۆی دڕەنگە، چونکە لە دوانیوەڕۆدا خۆر زۆر بەهێزدەبێت، خەڵکی ناوچەکە دەڵێن ئاستی ئاوی ناو پەرستگاکە هەرگیز کەمناکات و یەکێکە لە پیرۆزترین شوێنەکانی ویلایەتی ماهاراشترا، گەشتیاران لەوانەیە چەندین کاتژمێر بەبێدەنگی لەدەوری پەرستگاکە بەسەرببەن بە سەیرکردنی تەلارسازیی و پەیکەرتاشییە جوان و سەرنجڕاکێشەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا