شێوازەکانی ڕازاندنەوە بۆ قژی درێژ

ئەم بابەتە 48 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس

قژ یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکانی جوانی خانمان، ژمارەیەک لە خانمان خاوەنی قژێکی درێژن بەڵام نازانن بە چ شێوازێک ستایلی قژیان رێک بخەن تاوەک و جوانتر دەربکەون، ئێمە چەند ستایلێکی نوێمان بۆ هێناون کە دەتوانن قژتانی پێ رێک بخەن بۆ ئەوەی سەرنج ڕاکێشتر دەربکەون.

١-ستایلی قژی لول: ئەو خانمانەی خاوەن قژێکی درێژو خاون دەتوانن گۆڕانکاری تێدا بکەن و لولی بکەن، بەڵام بە شێوەیەکی سروشتی تا دەتوانن کەمتر ئامێرە کارەباییەکان بەکار بهێنن، دەتوانن لەف بەکار بهێنن شێوازێکی سروشتیتر دەبەخشێت بە قژەکە کەمتر زیانی هەیە.

٢-پرچ کردن: دەتوانیت قژەکانت پرچ بکەیت،بە شێوازی کلاسیکی یاخود مۆدێرن کەمێک گەنجتر دەرت دەخات بۆ زۆربەی کاتەکان گونجاوە.

٣-ستایلی کلاسیکی:یەکێک لە جوانترین شێوازەکان کە زۆربەی ئەستێرەکان بەکاری دەهێنن ، شێوازی کۆکردنەوەی قژە لە دواوا بە شێوەیەکی سادەو کلاسیک، بەڵام تۆ دەتوانی هەندێک ئێکسسواراتی لەگەڵ بەکار بهینیت.

٤-ستایلی وەیڤی:مەبەست لە وەیڤی لول کردنی قژەکەتە بەڵام بەشێوەیەک نا کە لولێکی زۆر وردی بکەیت، دەتوانیت لە ڕێگەی بەکار هێنانی ڤێڕێک کە پێوانەکەی گەورە بێت تەواوی قژەکەت لول بکەیت دواتر دایبهێنیت، بۆ ئەوەی قژەکە بە شێوەی شەپۆل دەربکەوێت.

٥-ستایلی کلکی ئەسپ:یەکێکە لەو ستایلانەی کە زۆربەی خانمان حەزی پێ دەکەن، قژت بە بەرزی دەبەستی لە پێشەوە بە جوانی ریکی دەکەیت،دواتر وەک و کلکی ئەسپ زۆر سەرنج ڕاکێش و جوان دەردەکەوێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک