ڤۆلکس واگن ئۆتۆمبیلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ڤۆلکس واگن ئامادەکاری دەکات بۆ دروست کردنی ژمارەیەک ئۆتومبیلی ئەتڵەسی، کە لە کیشوەری ئاسیا دا بە teramont ناسراوە،
بەپێی سەرچاوەکان ڤۆلکس واگن پلانی هەیە نمونەی نوێی ئۆتومبیلی ئەتڵەس بخاتە هەندێک لە بازاڕەکانی ئاسیا و بازاڕەکانی چایناوە.

ئوتومبیلە نوێیەکە جیاواز لەوانەی ساڵی ڕابردوو دروست دەکرێت

گۆڕانکارییەکە لە لایتەکانی پێشەوەی ئۆتومبیلەکەدا کراوە قەبارەکەی گەورەتر کراوە، لە بەشی پشتەوەی ئۆتومبیلەکەدا لایتێکی سوری ئاسۆیی دیزاین کراوە بە چوارچێوەیەکی کرۆم هەروەها، گرنگیان بە دەرخستنی زیاتری ساردکەروەکانی ناوەوە داوە بەشێوەیەکی گشتی ئەم ئوتومبیلە جیاواز لە ئۆتومبیلەکانی ساڵی ڕابردوو دروست کراوە.

 

وابڕیارە ئۆتومبیلەکە ٢ جۆر بزوێنەری تێدا بەکار بهێنرێت، جۆری یەکەمیان ٢ لیتریەو هێزەکەی یەکسانە بە هێزی ١٨٦ ئەسپ هەیە،جۆری دووەمیان ٢.٥ لیترەو هێزەکەی یەکسانە بە هێزی ٢٩٩ ئەسپ.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا