بەوێنە..ترسناکترین پرد لە ژاپۆن

پۆڵەتیک پرێس

پردی ئیشیما ئۆهاشی کە بە”پردی ڕۆڵ کۆستەر” ناسراوە، پردێکی زۆر سەرنجڕاکێشە لە ژاپۆن کە لێواری نائاسایی هەیە، گەورەترین پردی کۆنکرێتی پتەوە لە وڵاتەدا و سێیەمین پردی گەورەی جیهانە، پردێکی گەورەیە لەسەر دەریاچەی ناکۆمی، شاری ماتسو لە پارێزگای شیمانێ بە شاری ساکایمینتۆ لە پارێزگای تۆتۆری دەبەستێتەوە.

Estos son los 11 puentes más terroríficos del mundo | Computer Hoy

بەپێی ماڵپەڕی”مای بێست پڵەس”، پردەکە بە لێژییەکی زۆر دروستکراوە، بەشێوەیەک بە شوێنێک دادەنرێت کە بەلایەنی کەمەوە پێویستە لەژیاندا جارێک بەسەریدا بپەڕیتەوە، ئەو ڕووبارەی لەسەری دروستکراوە لێشاوی قورسی هاتووچۆی کەشتیی هەیە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی هۆکارەکانی گواستنەوە کاریگەرییان لەسەر یەک نەبێت، پردەکە لە بەرزایی و لێژییەکی ئەوەندە بەرزدا دروستکراوە تەنانەت گەورەترین بەلەمەکانیش ڕێگەیان پێدراوە لەژێرەوە تێپەڕن.

Most Eshima Ohashi w Japonii. Lepiej znany jako... - Sultanat_Muszelki -  Wykop.pl

بەرزییەکەی دەگاتە 44 مەتر و پلەی لێژییەکەی لەلایەکەوە %6.1 و لەلاکەی دیکەشەوە %5.1ە، درێژییەکەی 1.7 کیلۆمەتر و پانییەکەی 11.4 مەترە، بەیەکێک لە ترسناکترین پردەکان دادەنرێت، بەڵام بە قوڵکردنەوەی زانیارییەکانت دەربارەی شوێنەکە و بەبێ بەکارهێنانی فێڵ و گۆشەی تایبەت، بۆت دەردەکەوێت تێپەڕبوون بەو جۆرەی دیارە قورس نییە.

إيشيما أوهاشي» أكثر جسر مخيف في اليابان صور - منوعات

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا