گەورەترین ساختەکاری لە رێگەی تەلەفۆنەوە

پۆڵەتیک پرێس

پۆلیسی هۆنگ کۆنگ ڕایگەیاند، خانمێک کە تەمەنی زیاترە لە ٩٠ ساڵ بڕی ٣٢ ملیۆن دۆلاری لێ دزراوە، بەهۆی ساختەکاری لە رێگەی تەلەفۆنەوە.

لە هۆنگ کۆنگ زۆربەی کات کەسانی بەتەمەن دەکرێنە ئامانجی ساختەکارییەکان، دزەکان لاوازی کەسەکان دەقۆزنەوە ناچاریان دەکەن کە سەروەتەکەیان بگوێزنەوە،.

پۆلیسی هۆنگ کۆنگ ڕایگەیاند، قوربانی ئەمجارەیان ژنێکی تەمەن ٩٠ ساڵە کە لە ناوچەی پیک دەژی، یەکێکە لە دەوڵەمەندترین کەسەکانی ئەو شارە، لە یەکێک لە چیاکان دەژی کە بەسەر دورگەی ئەو ناوچەیەدا دەڕوانێت،

ساختەکارەکان پەیوەندی بەو خانمەوە دەکەن و وەک بەرپرسی خزمەتگوزاری ئاسایشی چینی خۆیان دەناسێنن، پێی دەڵێن کە ناسنامەکەی لە کاری ساختەکارییا بەکار هاتووە لە دۆسیەیەکی تاواندا لە وڵاتی چین.

پێیان وتووە کە پێویستە سەروەتەکەی بگوازێتەوە بۆ ئەوەی بەکار نەهێنرێت لەو دۆسیەیەدا، ڕۆژی دواتر کەسێک دەچێت بۆ ماڵەکەی ڕازی دەکات پەیوەندی بکات بە یەکێک لە ساختە کارەکانەوە، باوەڕی پێ دەهێنن و ناجاری دەکەن لە ماوەی پێنج مانگدا، ١١ ئەژماری بانکی دەگوێزێتەوە، نزیکەی ٢٥٠ ملیۆن دۆلار بووە، ئەمەش یەکێکە لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی دزیکردن لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە.

دوای ئەوەی خانمە بەتەمەنەکە پەیوەندی بە کچەکەیەوە دەکات و دەردەکەوێت کە ئەمە کارێکی ساختە کارییە، سکاڵا تۆمار دەکات و پۆلیس تاوانبارە تەمەن ١٩ ساڵەکە دەستگیر دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا