ناوەڕۆکی کۆبوونەوەى بافڵ جەلال تاڵەبانی و ئاسایشی نیشتیمانی عێراق ئاشکرا دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عیراق و سەرۆکى یەکێتیش دەڵێت”دەبێت لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە لە هەوڵەکانمان بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان بەردەوامبین”ز
لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی دەزگا ئەمنییەکان ئامادەیبوون، دۆخی ئەمنی و هەماهەنگییە سەربازی و هەواڵگرییەکانی نێوان دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا.
لە دیدارەکەدا جەخت لە گەشەسەندن و پەرەپێدانی پەیوەندییە سەربازی، هەواڵگری و ئەمنییەکان کرایەوە وەک فاکتەرێکی سەرەکی پاراستنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی هەر مەترسییەک کە ژیان و ئارامیی هاوڵاتیان بخاتە مەترسییەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەگرنگییەوە ئاماژەی بە کردە سەربازی و هەواڵگرییە هاوبەشەکانی نێوان دەزگاکانی هەرێم و بەغدا کرد و وتی، هەماهەنگی و هاریکارییەکان لەماوەی رابردوودا ئەنجامی ئەرێنی و دڵخۆشکەری هەبووە بۆیە دەبێت لە داهاتووشدا بەهەمان رۆحییەتەوە لە هەوڵەکانمان بۆ دوورخستنەوەی مەترسییەکان بەردەوامبین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا