بایدن‌و كازمی رووبەڕووی ئەوانە دەبنەوە بەرپرسن لەهێرشە موشەكییەكانی عێراق

پۆڵەتیك پرێس:
كۆشكی سەرۆكایەتی ئەمریكا “كۆشكی سپی” ئاشكرایكرد، كە جۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكاو مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق پەیوەندییەكی تەفەلۆنییان ئەنجامداوە.

كۆشكی سپی راشیگەیاند، لەپەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا، جۆ بایدن‌و مستەفا كازمی تاوتوێی هێرشە موشەكییەكانیان بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی عێراق، بەتایبەتی دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان كردووە.

كۆشكی سپی ئەمریكا ئەوەشی ئاشكراكردووە، هەردوو سەرۆكی ئەمریكاو عێراق جەخیان كردووەتەوە، لەوەی هەر كەسێك بەرپرسە لەو هێرشە موشەكییانە دەبێت لێپرسینەوەی لێبكرێت.

ماوەیەكە ناوە ناوە هێرشی موشەكی دەكرێتە سەر ناوچە جیاوازەكانی عێراق بەتایبەتی ئەو ناوچانەی بنكەی سەربازی‌و ناوەندە دبلۆماسییەكانی ئەمریكای تێدایە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا