پۆڵه‌تیك پرێس
پرۆژه‌یاسایى دادگاى فیدراڵى بۆ ده‌نگدان و په‌سه‌ندكردن ئاماده‌كراوه و ته‌نها سێ بڕگه‌ى ماوه‌ته‌وه یه‌كلا بكرێته‌وه، شیعه‌كانیش ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یاسایه‌وه عێراق به‌ره‌و “ویلایه‌تى فه‌قێ” به‌رن، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى یاسایش ده‌ڵێت “رێگه‌به‌وه ناده‌ین و دژى ده‌وه‌ستینه‌وه”.
لە دواین هەڵوێستیاندا لایەنە شیعەكان پەسەندكردنی هەردوو پرۆژە یاسای بودجەی گشتی و دادگای فیدڕاڵییان پێكەوە بەستوەتەوەو رایدەگەیەنن، تا پرۆژە یاسای دادگای فیدڕاڵی پەسەند نەكرێت دەنگ لەسەر بودجە نادەن.
به‌هار مه‌حمود، ئه‌ندامى لیژنه‌ى یاسایى له په‌رله‌مانى عێراق به پۆڵه‌تیك پرێس-ى راگه‌یاند:”پرۆژه‌كه به‌شى هه‌ره زۆرى مادده و بڕگه‌كانى یه‌كلاكراونه‌ته‌وه، ته‌نها سێ مادده‌ى ماوه كه یه‌كێكیان له مادده‌ى دوو كه تایبه‌ته به پێكهاته‌ى دادگاكه و هه‌رچه‌نده رێككه‌وتنى له‌سه‌ركرا، كه له سه‌رۆكێك و حه‌وت دادوه‌ر پێكبێت، به‌ڵام دواتر شیعه‌كان پاشگه‌زبوونه‌وه”.
وتیشى،”به‌ئاشكرا هه‌ست به‌و ئاڕاسته‌یه ده‌كه‌ین كه شیعه‌كان كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له رێگه‌ى پرۆژه یاساكه‌وه عێراق به‌ره‌و ویلایه‌تى فه‌قێ ببرێت، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى پێشنیازه‌كان كران هیچى یه‌كلا نه‌كرایه‌وه، ئێمه پارێزگارى له مه‌ده‌نیه‌تى ده‌وڵه‌ت ده‌كه‌ین و رێگه به‌وه ناده‌ین، سوننه‌كانیش ده‌وڵه‌تى مه‌ده‌نیان ده‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و سیستمه نین”.
ویلایه‌تی فه‌قێ چییه؟
ویلایه‌تی فه‌قێ چه‌مكێكی كۆنه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوانزه ئیمامه‌كه‌ی شیعه، ده‌سه‌ڵاتی فه‌قێ تیایدا ده‌سه‌ڵاتێكی ڕه‌هایه بۆ بڕیاردان ، ئێران به بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی و جێبه‌جێكردنی ویلایه‌تی فه‌قێ له‌سه‌رده‌می ئه‌مڕۆ داده‌نرێت، ته‌نانه‌ت تاران پێیوایه ده‌بێت مه‌ككه و مه‌دینه سه‌ر به ویلایه‌تی فه‌قێ بن.
داینه‌مۆی سه‌ره‌كی تیۆری ویلایه‌تی فه‌قێی ڕه‌ها ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خومه‌ینی، دامه‌زرێنه‌ری ڕژێمی ئیسلامی له ئێران.
خومه‌ینی پێداگریده‌كرد له‌وه‌ی، ویلایه‌تی فه‌قێ ئه‌ركێكی سیاسی و مافێكه له حوكمداندا، ئه‌و ده‌ڵێت “حكومه‌ت لقێكه له‌ویلایه‌تی په‌یامبه‌ری خودا” به‌پێی تیۆره‌كه‌ی خومه‌ینی، ویلایه‌تی فه‌قێ ده‌توانێت حوكمی شه‌ریعه بخاته پێش حوكمی یاساوه، ئه‌وه‌ش ساڵی 1987 ڕوویدا كاتێك خومه‌ینی دوو ساڵ ڕێگریكرد له به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج له‌ئێرانییه‌كان.