گەشتکردن بۆ ئێران راگیرا

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەركونسوڵگەری ئێران لە شاری سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنای ئۆمیكرۆن لەو وڵاتە، هەموو جۆرە ڤیزایەكی گەشتیاری بۆ ئێران راگیراوە، تەنها ڤیزای بازرگانی و خوێندن و چارەسەرنەبێت.

لە راگەیەندراوێكدا سەركونسوڵگەری ئێران لە شاری سلێمانی ئاگاداری تەواوی خوازیارانی وەرگرتنی ڤیزای وڵاتەكەی دەكاتەوە كە لەسەر رێنمایی وەزارەتی تەندروستی ئێران بە مەبەستی رێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی جۆری نوێی كۆرۆنا ناسراو بە ئۆمیكرۆن ، پێدانی ڤیزای گەشتیاری لە رۆژی شەممە 25_12_2021 بۆ ماوەی دوو هەفتە رادەگیرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە گەشتی خەڵكانی بیانی بۆ ئەو وڵاتە بۆ ماوەی 15 رۆژ رادەگیرێت تەنها بۆ ئەو كەسانە نەبێت كە مۆڵەتی مانەوەیان لە ئێران هەیە لەگەڵ ئەوانەی ڤیزای خوێندنیان هەیە وە ئەوانەی ڤیزای بازرگانی یان ڤیزای مافی كاركردنیان هەیە لەگەڵ ڤیزای نەخۆشی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا