ئەمساڵ خواست لەسەر نەوت دەگاتە ئاستێکى پێوانەیی

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

رێکخراوی ئۆپیک پێشبینی دەکات لەمساڵدا ئاستی خواست لەسەر نەوت زیاد بکات بۆ ١٠٢ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا.
هەیسەم ئەلغەیس سکرتێری گشتیی رێکخراوی ئۆپێک وتی، پێشبینیش دەکەن بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ و بگاتە نزیکەی ١١٠ ملیۆن بەرمیلی رۆژانە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئۆپیک پابەندە بە پاڵپشتیکردنی سەقامگیری بازاڕەکانی نەوت و جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی پاڵپشتی سەقامگیری بازاڕ دەکەن.

 جەنگی روسیا و ئۆکرانیا نرخی نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزکردنەوە و ژمارەیەکى نوێی پێوانەیی تۆمار کرد کاتێک بەرمیلێک نەوت گەیشتە ١٣٠ دۆلار، لە ئێشتاشدا جگە لە روسیا وڵاتانى دیکەى  ئۆپێک هەوڵدەدەن ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرز بکەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا