یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ 11 حزبی دیكە هاوپەیمانێتیەكیان راگەیاند

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمرۆ 13 لایەنى سیاسى پێكهێنانی هاوپەیمانێتیەكی فراوانیان لە کەرکوک ڕاگەیاند، بە مەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لەناوچە دابڕێندراوەکان، داواش لە حزب و لایەنەكانی دیكە دەكەن، بچنە ناو ئەو هاوپەیمانیەتیەوە تا زۆرترین دەنگ بۆ کورد بەدەستبهێنن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە ڕاگەیەندراوێكیشدا ئەو 13 لایەنە سیاسییە ڕایانگەیاند، لە بارەگای حزبی شیوعی كوردستان لەسەر بانگهێشتی لیژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستانی كۆبونەوەیەكیان ئەنجامداوە، سەرجەمیان بڕیاریاندا لیستێكی فراوانی كوردستانی پێكبهێنن لەناوچە دابرێندراوەکان بە یەک لیست بەشدارى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بکەن.

هاوکات، ئەو لایەنانە داوا لە حزبە كوردستانیەكانی دیكە دەکەن، بە زووترین كات لیستی كوردستانی پێكبهێنن و بەشداربن لەگەڵیاندا، بۆئەوەی بتوانن لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنن و مافەكانی خەڵكی كوردستان بپارێزن.

ئەو 13 لایەنە پەدەکە و یەکگرتووی ئیسلامى تێدا نییە، بەڵام هەریەکە لە لایەنە سەرەکییەکانى وەک یەنەکە و بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵی دادگەری و حزبی شیوعی و پارتى سۆسیالیست و تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کورستانی تێدایە.

 

Open photo

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا