فەرەنسا لە ئۆڵمپیادی 2024 حیجاب لە وەزشکارانی قەدەغە دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

چالاکوانان و بلۆگەرەکانی فەرەنسا هێرشیان کردە سەر ئەمێلی کاسترا وەزیری وەرزشی ئەو وڵاتە دوای ئەوەی لە میانی بەیاننامە ڕۆژنامەوانییەکاندا ئاشکرای کرد کە حیجاب بۆ ئەو وەرزشوانە ژنە فەرەنسییانە قەدەغە دەکرێت کە بەشداری ئۆڵۆمپیادی داهاتوو دەکەن، کە فەرەنسا لە ساڵی 2024 میوانداری دەکات.

کاستێرا، وەزیری وەرزشی فەرەنسا، لە لێدوانەکانیدا ڕایگەیاند، هەڵوێستی فەرەنسا لەم بوارەدا زۆر ڕوونە و ئەوەش لەلایەن ئەنجومەنی دەوڵەت و سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا ئەلیزابێس بۆرن دەربڕدراوە، کە بریتییە لە پابەندبوون بە سیستەمی عەلمانی.

کاستێرا زیادی کرد:  ئەمە مانای چییە؟ بە سادەیی، ئەوە قەدەغەکردنی موسوڵمانانە لە هەموو ئەرکە وەرزشییەکانماندا و بێلایەنی ڕەهای خزمەتگوزاری گشتی.

چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و ئەکادیمیستەکان لێدوان و بڕیارەکەی وەزیرەکەیان بە ئەڵقەیەکی نوێ لە زنجیرە سنووردارکردنی ئازادییەکان زانی، هەندێکی دیکە پاساوەکانی پەیوەست بە پاراستنی عەلمانیەتیان ڕەتکردەوە، چونکە بە وتەی ئەوان ئەوەی ڕوودەدات کردەوەیەکی دژە ئیسلامییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا