بە گوژمەی زیاتر لە 189 ملیۆن دینار دوو پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە سێمێل و ئاکرێ جێبەجێ دەکرێن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بریاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی زیاتر لە 189 مليۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی دوو پرۆژەی دروستكردنی ئاوەڕۆ لە سنووری شارەوانییەكانی سێمێل و ئاكرێ.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، “وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕی 189 ملیۆن و 761 هەزار دینار بۆ جێبەجێکردنی دوو پڕۆژە لە سێمێل و ئاکرێ خەرج دەکات و گوژمەكە لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی دهۆكە و پرۆژەكانیش لە چوارچێوەی پلانی ساڵی 2022 جێبەجێ دەكرێن”.

ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژەكەی ئاكرێ بریتییە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی سندوقی لە گەڕەكی 11ی ئادار لە نزیك مزگەوتی مێرسیدا کە لە قۆناغی یەكەمدایە و گوژمەی بریتییە لە 115 مليۆن و 820 هەزار دینار لەسەر ڕێژەی %15ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانی ئاكرێ.

ئاماژەی بەوەش کرد، پرۆژەكەی سێمێل بریتییە لە دروستكردنی ئاوەڕۆی چوارگۆشە بە گوژمەی 73 مليۆن و 841 هەزار دینار لەسەر ڕێژەی %100ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سێمێل جێبەجێ دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا