پۆڵه‌تیك پرێس:
به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داواكاریی خۆپیشاندان له‌شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن پارێزگاری شاره‌كه به‌وه‌كاله‌ت ڕه‌تكرایه‌وه.
هه‌رسێ لایه‌نی (حزبی شیوعی، حزبی زه‌حمه‌تكێشان و بزوتنه‌وه‌ی دیموكراتی بۆ گه‌لی كوردستان) به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داواكاریی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانیان له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشكه‌شی پارێزگاری هه‌ولێر كرد.
داواكاری ئه‌و سێ لایه‌نه سیاسییه به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت ڕه‌تكرایه‌وه و ڕێگه‌ی خۆپیشاندانیان پێ‌نادرێت، كه وا بڕیاربوو ڕۆژی چوارشه‌ممه خۆپیشاندانه‌كه ئه‌نجامبدرێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌ژماره‌یه‌ك قه‌زا و ناحیه‌ی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان دژ به خراپی گوزه‌ران و ژیانی هاووڵاتیان ئه‌نجامده‌درێت.