پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕۆژی چوار شەممە.
دکتۆر ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی، تەواوی ئەندام پەرلەمانەکان دەکات بۆ دانیشتنی ژماره 6 ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له خولی ههڵبژاردنی پێنجهمی پهرلهمانی كوردستان ـ عێراق، له كاتژمێر 10 ی بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ڕێكهوتی 15ی حوزەیرانی 2022.
کاربەرنامەی پەرلەمان ڕۆژی چوار شەممە بەم جۆرە دەبێت.
خوێندنهوهی دووهم بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە، بهپێی حوكمی ماددهكانی (87-88-89-97) له پهیڕهوی ناوخۆی پهرلهمانی كوردستان:
پێشنیازە یاسای بەركاركردن و هەمواركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلیكترۆنی و مامەڵە ئەلیكترۆنیەكان ژمارە 87ی ساڵی2012.
پڕۆژە یاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ـ عێراق).
پڕۆژە یاسای (دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ـ عێراق).