پەرلەمانتارێكی پارتی رەخنە لە ئەدای حكومەتی هەرێم دەگرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسۆنی پارتی جەخت لەوەدەكاتەوە، ناكرێت بوترێت حكومەت هەڵەی نەبووە، هەڵەی هەبووە، بەڵام بۆ دابەشكردنی مووچە میكانیزمێك دەدۆزێتەوە.

ئەرشەد حسێن ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسۆنی پارتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، رێكنەكەوتن لەسەر پشكی هەرێم، پەیوەندی بەنزیكبونەوەی وادەی هەڵبژاردنی عێراقەوە هەیە و لایەنەكان دەستیان كردووە بە موزایدەكردن بۆ ئەوەی بە دژایەتیكردنی كورد دەنگی زیاتر بەدەستبهێنن.

سەبارەت بەوەی لەم دۆخەدا حكومەتی هەرێم چۆن مووچەی فەرمانبەران دابیندەكات ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان وتی، “پێموایە حكومەت میكانیزمی خۆی دەدۆزێتەوە، پێشتر حكومەت هەڵەی هەبووە، ناكرێت بڵێین حكومەت هەڵەی نییە، بەڵام بارودۆخەكانی كە بەسەر حكومەتی هەرێمدا هاتووە كاریگەری هەبووە، وەك شەڕی داعش و كاریگەری ئەمنی و ئابوری هۆكاربوون بۆ ئەوەی ئەو دۆخە دروست ببێت”.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لە دواین كۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بەدەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران بڕیاردرا بێ دیاریكردنی پشكی كورد پرۆژە یاسای قەرزكردن پەسەند بكرێت، نوێنەرانی كوردیش بایكۆتی دانیشتنەكەیان كرد.

ئەوەش دوای ئەوە هات، نوێنەری لایەنە شیعەكان لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق جەختیان لەوەكردەوە هەرێم پابەندی رێككەوتنەكانی لەگەڵ بەغدا نابێت و هەرگیز ئامادەنییە نەوت رادەست بكات، بۆیە داوایان كرد هەرێم لەمەودوا رۆژانە 480 هەزار بەرمیل نەوت و داهاتی گومرگیش رادەست بكات تاوەكو بەغدا مانگانە 320 ملیار دینار بداتە هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا