ئاوی بەنداوی دەربەندیخان كەم دەكات

پۆڵەتیك پرێس: نیگار عومەر
بەهۆی گڵدانەوەی ئاوی ڕو،باری سیروان لەوڵاتی ئێرانەوە، كێشەی كەمئاوی بۆ بەنداوی دەربەندیخان دروست بووەو بەڕێوبەری بەنداوەكەش دەڵێت: گەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت گرفتی زۆری كەم ئاوی بۆ ناوچەكانی هەڵەبجە و دەربەندیخان و كەلار و ناوچەكانی دیكەی خواروی عێراق دروست دەبێت.

ڕەحمان خانی، بەڕێوبەری بەنداوی دەربەندیخان بەپۆڵەتیك پرێس-ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا ئاوی بەنداوی دەربەندیخان لەچاو ساڵانی ڕابردوو بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمی كردووە، ئەمەش بۆ دوو هۆكارەوە دەگەڕێتەوە، یەكەمیان ئەوەیە وڵاتی ئێران دەستی كردووە بەگڵدانەوەی ئاوی زیاتر بۆ نێو ئەو بەنداوانەی، كە لەسەر ڕووباری سیروان دروستیان كردووە، لەگەڵ وشكە ساڵی ئەم ساڵیش كاریگەری هەبووە لەسەر كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاوی بەنداوەكە.

رەحمان خانی ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەكە كێشەی كەم ئاوی بۆ ناوچەكانی خواروی بەنداوەكە دروست بووە،

ئەو راشیگەیاند، ئەگەر بێتو بەم شێوەیە بەردەوام بێت ئەوا كێشەی فراوان تری كەمئاوی بۆ ناوچەكانی هەڵەبجەو دەربەندیخان و كەلار و ناوچەكانی خوارودروست دەبێت ، ئەمە جگە لەوەی ئاوی سازگار كەمدەبێتەوەو كشتواڵی ناوچەكەش توشی گرفت دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەریەكە لەحكومەتی عێراق و هەرێم بەكێشەی كەمبوونەوەی ئاوی بەنداوەكە دەزانن، لەسەر ئەوانیشە ڕێككەوتن لەگەڵ ئێران بكەن بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا