ئێران لەڕێی هێڵی ئاسنینی عێراقەوە چاوی لەسەر دەریای ناوەڕاستە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

حەسەن رۆحانی، سەرۆکی ماوەبەسەرچووی ئێران رایگەیاند، کاری لەپێشینەی حکومەتی نوێی ئێران، بەستنەوەی کەنداوە بە دەریای ناوەڕاستەوە لەڕێی هێڵی ئاسنینی عێراقەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە حەسەن رۆحانی رایگەیاند، بەمزووانە پێنج بۆ هەشت پڕۆژەی هێڵی ئاسنین دەست پێدەکات و لەگەڵ تەواوبوونی تۆڕی ‌هێڵە ئاسنینەکانی باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکەی، بەندەری جابهار دەبەسترێتەوە بە تۆڕی گشتییەوە بەو مانایەی دەگاتە دەریای قەزوین و ئیستارا و کۆماری تورکمانستان.

رۆحانی جەختی کردەوە لەگرنگی تەواوبوونی تۆڕی رێگای ئاسنین بۆ پێکەوەبەستنی شاری خورمشەهر لەباشوری ئێران و شاری بەسڕە لەباشوری عێراق و وتیشی: مادەم هێڵی ئاسنینی عێراق گەیشتووەتە سوریا، کەواتە پەیوەندی لەگەڵ عێراق واتە پێکەوەبەستنی کەنداو و دەریای ناوەڕاست، ئەم ئامانجەش کاری لەپێشینەی حکومەتی نوێی ئێرانە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا