پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
حەسەن رۆحانی، سەرۆکی ماوەبەسەرچووی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی لەمڕۆوە دەتوانێت دەسەڵات بداتە عەباس عەراقچی، گەورە دانوستانکار تا بچێتە ڤیێنا و رێککەوتن واژۆ بکات.
حەسەن رۆحانی ئەوەی خستەڕوو، ناکۆکییە بنەڕەتییەکانی ڤیێنا چارەسەرکراون و دەتوانین لەمڕۆوە عەباس عەراقچی بنێرینە ڤیێنا لەپێناو واژۆکردنی رێککەوتن.
بەپێی قسەی رۆحانی، حکومەتی ئێستا کۆتایی بەجەنگی ئابووری لەسەر ئێران هێناوە و ئەمریکای بانگکردووە بۆسەر مێزی دانوستان، وتیشی: حکومەتەکەی ئەرکی خۆی لەدانوستانەکان بەجێهێناوە و چاوەڕێی ئەمریکایە.
ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، لەدانوستانەکانی ڤیێنا گەیشتینە دەقێکی ئاشکرا و چاوەڕێی بڕیاری سیاسی واشنتۆنین و هیوادارین لەڕێی ئەم حکومەتەی ئێستاوە بگەینە لێکتێگەیشتن.