پەرلەمانی ئێران دۆسیەی رۆحانی رادەستی دادگا دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئەمڕۆ سێشەممە پەرلەمانی ئێران دەنگیدا بە رادەستکردنی دۆسیەی حەسەن رۆحانی، سەرۆکی وڵاتەکە بە دادگا بەتاوانی پێشێلکاری دەستووری ئێران.

لەوبارەیەوە ئاژانسی فارسی ئێران بڵاویکردەوە، زۆرینەی پەرلەمانتارانی ئێران کە ژمارەیان 182 ئەندام بوو، دەنگیاندا بەوەی رۆحانی پێشێلکاری ماددەی 77 و 125ی دەستووری ئێرانی کردووە.

بەپێی مادەکانی 77 و 125، پێویستە پەرلەمانی ئێران دەنگبدات لەسەر هەر گرێبەست و رێککەوتن و پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتی بەر لەوەی سەرۆکی وڵات واژۆی بکات.

لەنیسانی ساڵی 2016، حکومەتەکەی رۆحانی رەزامەندی نیشاندا لەبارەی جێبەجێکردنی پەیماننامەی یونسکۆ بۆ ساڵی خوێندنی 2030 و پلانی خوێندنی تایبەتی دانا و ناوینا “دۆکیومێنتی کۆماری ئیسلامی نیشتیمانی ئێران بۆ خوێندنی ساڵی 2030” بەبێ گەڕانەوە بۆ پەرلەمان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا