کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزیکەی 5 پلە دادەبەزن

پۆڵەتیک پرێس:

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی پلەکانی گەرما بە نزیکەی 2 تا5 پلە دادەبەزێت و ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت , ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێک ناوچەی پارێزگای هەولێر هەیە . لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان باران بارین دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی لەکاتی باران بارین ئەگەری بەفر بارین هەیە بە تایبەت ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی رۆژهەڵات.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەممە، دەستەی کەشناسی هەرێم باسی لەوەکرد، سبەی ئاسمان لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواوەتییدا دەبێت، ئەگەری بارانبارین و بەفرێکی کەم لە ناوچە شاخاوییەکان لە ئارادایە و لە کاتەکانی شەو و بەیانی زوودا ئەگەری درووستبوونی تەم هەیە.

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ رۆژی شەممە بەم شێوەیەی لای خوارەوە دەبێت:
هەولێر : 12 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 7 پلەى سیلیزى
دهۆک : 12 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 6 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 10 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -5پلەى سیلیزى
سۆران : 6 پلەى سیلیزى

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا