پۆڵەتیک پرێس
سەنتەری ڕاوێژکاری بەکاربەر لە ویلایەتی بریمنی ئەڵمانیا وتی نۆک گەنجینەیەکی کانزا و ڤیتامینەکانە وەک، ئاسن، مەگنسیۆم، کالیسیۆم، پۆتاسیۆم، زینک، ڤیتامینەکانی ئەی، بی، سی و ئی، سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە.
باسی لەوەشکرد نۆک دەوڵەمەندە بە پڕۆتینی ڕووەکی و ڕیشاڵەکان یارمەتی چالاکبوونی کرداری هەرس، دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن و کۆلیستڕۆڵی خراپ دەدات، ڕێگری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی دەکات، هەروەها پارێزگاری لە تەندروستی خوێنبەرەکان دەکات.
جەختی لەوەشکردەوە نۆک بە خاوی یان کاڵی نەخورێت، چونکە ماددەی “فازین”ی ژەهراوی تێدایە بە کوڵاندن دەشکێت و نامێنێت، ڕوونیکردەوە نۆک ئاوسانی سک و غازاتێکی زۆر دروستدەکات بۆیە باشترە لەگەڵ گژوگیاکانی وەک مەعدەنوس، جاترە و ڕۆزمێری بخورێت وادەکەن باشتر هەرس بێت و ئاوسانی سک کەمتر بێتەوە.