لە بەغدا دژی دابەزینی بەهای دینار خۆپیشاندانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژمارەیەک لە هاوڵاتیان لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەختی عێراق دژی دابەزینی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

هەندێک لەو خۆپیشاندەرانە بە میدیای عێراقییان وتووە، بێزارن لەم دۆخەی دینار و کاریگەرییەکانی لەسەر کۆمەڵگە بەتایبەت کە ڕۆژانە بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بەرزبوونەوەی بەرچاو تۆماردەکات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا دەنگۆی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان هەبوو دژی دابەزینی بەهای دینار، بەتایبەتی کە کاریگەرییەکانی بە ئاشکرا بەسەر مامەڵە بازرگانییەکانەوە دیارە و ئیفلیجی ئابووری لە بازاڕەکانی عێراقدا دروستکردووە.

دوێنێ پێنجشەممە نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆمارکرد و بەهای 100 دۆلار گەیشتە سەروو 174 هەزار دیناری عێراقی، کە ئەمەش پێوانەییترین دابەزینە لەدوای ساڵی 2003 ڕووبەڕووی دیناری عێراقی ببێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا