کارەبای سلێمانی: لیخۆشبوونی قەرزی هاوبەشانی کارەبا دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لێخۆشبوونی %15ی قەرزی هاوبەشانی کارەبا دەستپێدەکاتەوە و بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی دەشڵێت، لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی کەڵەکەبووی پارەی کارەبا بۆ هەر یەک لە پۆلەکانی (بازرگانى و پيشەسازى و كشتوكاڵى و حكومى) لەسبەینێ دووشەممە بەرواری ٢٠٢٣/٨/٢٨ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تەنها بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت

بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی کارەبا/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی، ئەو هاوبەشانەی کارەبا کە خاوەنی پرۆژە و شوێنی بازرگانی و پیشەسازی و کشتوکاڵین دەتوانن لە سبەینێوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دابەشکردنی کارەبا بکەن بۆ ئەوەی سوودمەندبن لەو بڕیارە.

سەبارەت بە پۆلێنی هاوبەشانی کارەبای ماڵان ئەوەشی راگەیاندووە، کە لە ماوەکانی رابردوودا ئەم بڕیارە سەبارەت بە هاوبەشانی کارەبای ماڵان کەوتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و لە ئێستاشدا بە هەمان شێوە تا 23ی تشیرینی یەکەکەمی 2023 بەردەوام دەبێت

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا