پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لە دوو رووداوی جیادا لە کەرکوک ئیدارەى راپەڕین ٢١ کەس بوونە قوربانی کە پێنج کەسیان گیانیان لەدەستداوەو برینی بەشێکیان سەختە.
لە دوو رووداوی هاتووچۆی جیادا لەسەر رێگای فڕۆکەخانەی کەرکوک کەسێک گیانی لەدەستدا و ١٤ کەسی دیکە برینداربوون
هاتوچۆی کەرکوک رایگەیاند، رووداوێکیان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆی تیژڕۆییەوە بووەو رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا بووە.
لەلایەکى دیکەوە پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر رێگای نێوان بالیسان- شكارته له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین، روداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی تاكسی و بارهه‌ڵگرێك رویدا.
بەهۆی ئەو ڕووداوەوە چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و كه‌سێكیش برینداربوه.