مەسعود بارزانی: ئاڵای کوردستان هێمای قوربانیدان و ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

مەسعود بارزانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند، ئاڵای کوردستان بەهایەکی هاوبەشی خەڵکی کوردستان و هێمای قوربانیدان و ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی کوردستانیانە.

لە پەیامەکەیدا مەسعود بارزانی پیرۆزبایی ڕۆژی ئاڵای لە هەموو هاوڵاتیانی کوردستان کرد.

ڕۆژی 19ی حوزەیرانی ساڵی 2004، پەرلەمانی کوردستان ڕۆژی 17ی 12ی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکرد و لەو کاتەوە ساڵانە بەشێوەی جیاجیا یادی ئەم ڕۆژە دەکرێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا