پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 2/10/2023 لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبوونەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (44) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی ئەیلول له‌نێوان (7.000) بۆ (7.500) دیناره.
کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنى موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
ئاماژەی بەوەکرد، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با تا بەروارى 15/10/2023 بەشێوەى 24 کاتژمێرى دەبێت، هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتیمانی كوژایه‌وه ده‌بێت موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
ئاشکرایکرد، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان، له كۆنوسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه كردوه‌ته‌وه كه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده و پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان له (10) خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌ن موه‌لیده‌كه سزا ده‌درێت.
هاوکات ڕوونیکردەوە، هەمان مانگى ساڵى رابردوو (2022) نرخى ئەمێرێک موەلیدە (12.250 بۆ 14.000) بووە.