پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ڕایگەیاند، لە چەند چالاكیەكدا لە ناوشاری هەولێر لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكان پێنج تۆمەتبار دەستگیركراون لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی 124 گرام كریستاڵ.
رۆژی پێنج شەممە 28_10_2021، بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان بڵاویكردەووە، توانیویانە پێنج تۆمەتبار دەسگیربكەن لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی 124 گرام كریستاڵ و بڕی 88 گرام هیرۆین و بڕی 34 گرام تلیاك و حەوت دانە پایپی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە ناو شاری هەولێردا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، تۆمەتبارەكان بەپێی ماددەی 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە كراون.