کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لە پارتی کرد کۆنگرەی حزبەکەی ببەستێت

پۆڵەتیک پرێس 

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لە پارتی کرد بە زووترین کات کۆنگرەی حزبەکەی ببەستێت.

فەرمانگەی کاروباری حزبەکان و رێکخستنە سیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی، کە ئاڕاستەی نوسینگەی هەڵبژاردنەکانی پارێزگای هەولێر بەشی کاروباری حزبەکانی کردووە و داوای لە پارتی کردووە بە زووترین کات کۆنگرەی حزبەکەی ببەستێت.

خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی بۆ پۆڵەتیک پرێس وتی: ئەو داوایە بۆ دەیان حزب و لایەنی دیکەش رۆشتووە و بڕیاربوو ئەمساڵ کۆنگرە ببەستین، بەڵام لەسەرەتایی مانگی ئازارەوە تا ئێستا رێکارەکانی دەوام کردن ئاسایی نییە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و ئەستەمە بتوانین لەم ماوەیەشدا کۆنگرە ببەستین

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئەوەشی خستەڕوو، لەبارەی کاتی بەستنی کۆنگرەشەوە وتی: هەموو ئامادەکارییەکان کراوە بەڵام هەر کاتێک بارودۆخی تەندروستی باشتربوو ئەو کاتە کۆنگرە دەبەستین.

هاوکات، لە نوسراوەکەدا هاتووە، لە مانگی هەشتی ساڵی ٢٠١٩دا بەرپرسێكی پارتی دوای ئەوەی داوای کردووە رەزامەندبن لەسەر دواخستنی کۆنگرەی حزبەکە بۆ ماوەی ١٠ مانگ، بە بەڵێننامەیەکی فەرمی ئاماژەی بەوەکردووە دواتر لەکاتی خۆیدا پارتی کۆنگرەی گشتی خۆی سازدەکات.

هەر لە نوسراوەکەدا کۆمیسیۆن داوای لە نوسینگەی هەڵبژاردنەکانی هەولێر کردووە، پارتی ئاگاداربکاتەوە کە ئەو ماوەیە تەواوبووە و کاتێک دەستنیشان بکەن بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی حزبەکەیان و لە ئەنجامەکانیش ئاگاداریان بکەنەوە.

پارتی دوایین کۆنگرەی خۆی لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٠دا ئەنجامداوە، هەرچەند لە ماوەی رابردوودا پارتی ئەم ساڵ کۆنگرەی ١٤هەمینی حزبەکەی ببەستیت، بەڵام دواتر بەستنی کۆنگرەیان بۆ کاتێکی نادیار دواخست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا