قوباد تاڵەبانی لەسەر دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران قسە دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لەبارەی دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە لە سلێمانی دەڵێت، ئەوە كێشەی سلێمانی نییە، ئەوە كێشەی كەمیی داهاتی هەرێمی كوردستانە و “خەتای سلێمانی نییە”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: هەرێمی كوردستان تووشی كێشەی دارایی بووە، دوور لەوەی كە لە میدیاكان باس دەكرێت ئەوە كێشەی سلێمانی نییە، كێشەی كەمیی داهاتی كوردستانە.

جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان وتی: داوا دەكەم واز لە سلێمانی بێنن، ئەم كێشەیە كاریگەریی لە هەموو هەرێمی كوردستان كردووە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابووری دێلفی ماوەی چەند رۆژێكە لە یۆنانە و لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەدا لەگەڵ چەندین بەرپرسی باڵای یۆنان كۆبووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا