رۆژی سێ‌ شەممە موچە دابەشدەكرێت

پۆڵەتیك پرێس:
رۆژی سێ‌ شەممە 13ی تشرینی یەكەم دەست بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەكرێت.

سەرچاوەیەك لەئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، كە رۆژی سێ‌ شەممەی داهاتوو دەست بەدابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دەكرێت.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، كە یەكەم وەزارەت موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت‌و دواتریش موچەی وەزارەتەكان بەخشتەیەك رادەگەیەنرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، زیاتر لە 50 رۆژە حكومەتی هەرێم موچەی دابەش نەكردووەو چاوەڕێی حكومەتی عێراقە، بڕی 320 ملیار دیناری بۆ بنێرێت.

هاوكات غالب محەمەد پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی بەغدا، بۆ پۆڵەتیك پرێس ئاشكرایكرد، كە حكومەتی عێراق ناوەڕاستی ئەم هەفتە بەشە بودجەی هەرێم رەوانە دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا