ڕاپۆرتی “به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌مریكی” دژی پێشمه‌رگه‌ ده‌درێته‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی

پۆڵه‌تیك پرێس:
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی ئه‌مریكی دژی هێزی پێشمه‌رگه‌، پێشكه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ده‌كات.

به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك ك قسه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ “العربی جدید”ی قه‌ته‌ری كردووه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سكاڵاكانی گه‌یاندووه‌ته‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ئه‌ویش به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌، حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵگه‌نامه‌كانی “به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی داویه‌تییه‌ هه‌سه‌ده‌، دژی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌” به‌فه‌رمی پێشكه‌شی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشی كردووه‌.

به‌گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئاماده‌یی نیشانداوه‌ هه‌رسێ لایه‌نی به‌غدا، ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌رێم له‌سنوره‌كان كار بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) بكه‌ن.

رۆژی 16ی ئەم مانگە سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، یەپەگە لەناوچەی سحێلا هەوڵیانداوە بێنە خاكی هەرێمەوەو بەهۆیەوە هێرشیان كردوەتە سەر هێزەكانی پێشمەرگە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا