شیرین یونس: لە زیندانەكانی پارتی خەڵك لەسەر یەك كۆمێنت گیراوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شیرین یونس پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان راگەیاند، یەكێك لە رەوشتە ناشیرین و قێزەونەكانی مرۆڤ و حزبی سیاسی ئەوەیە كە رەخنەگر خۆی هەمان رەخنەی لێبگیرێت، ئێمە ماوەیەكە هەست بەوەدەكەین پارتی لە بەهانەیەك دەگەڕێت بۆ تێكدانی ئارامیی سلێمانی و بۆ ئەم مەبەستە میدیا چەواشەكارەكانیان خستووەتە گەڕ و هەموو ئەوانەی لە یاسا دەردەچن و یاسا دەستگیریان دەكات وەك پاڵەوانی نیشتمانیی وەسفی دەكەن.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، یەكێتی كە پارێزەری یاسا و سەروماڵ و ئازادیی خەڵكە تۆمەتباری دەكەن، ئازادی و میدیای ئازاد لە سلێمانی لە ئاستێكدایە بەراورد ناكرێت بە شارەكانی تر بە جۆرێك بە درێژایی 30 ساڵە هیچ ڕۆژنامەنووسێك كەیسی بۆ دروستنەكراوە و تەواو ئازادیشە، بەڵام هەرئێستا لە زیندانەكانی پارتی خەڵك لەسەر یەك كۆمێنت گیراوە و بێسەروشوێنە بوختانكردن بۆ زیندانیانی بادینان هەرێمی كوردستانی بە تەواویی لەبەرچاوی دونیا ناشیرن كرد .

ئاشكراشیكرد، كونسوڵخانە و شاندەكان جارنییە لە دانیشتنەكان گلەیی گیراوانی بادینانمان لێنەكەن بۆیە بە پارتی دەڵێم ماڵەكەتان لە شووشەیە و بەرد مەگرنە شاخی یەكێتی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا