گرنگییەکانی کانزای مەنگەنیز بۆ جەستە و باشترین سەرچاوەکانی

پۆڵەتیک پرێس

شاری پزیشکی مەلیک سعود، گرنگییەکانی کانزای مەنگەنیز و سەرچاوەکانی بۆ جەستە ڕوونکردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زیادەڕەویکردن تێیدا زیانی تەندروستی دەبێت.

باسی لەوەکرد مەنگەنیز ڕۆڵێکی زۆری لە دروستبوون و چالاکبوونی بەشێک لە ئەنزیمەکانی جەستەدا هەیە، زیادبوونی ڕێژەکەشی چەندین زیانی تەندروستی لێدەکەوێتەوە وەک ئازاری ماسولکەکان، ماندوێتی بەردەوام و خەمۆکی.

جەختی کردەوە کانزای مەنگەنیز بەڕێژەیەکی زۆر لەم خواردنانەدا هەیە ئەوانیش، نان، سەوزەواتە ڕەنگ سەوزەکانی وەک بەزالیا، دانەوێڵە و چەرەساتەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا