پۆڵەتیک پرێس
خواردن و خواردنەوەکان کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر تەندروستی جەستە هەیە، هەندێک لە خواردن و خواردنەوەکان جەستە لە ژەهرەکان ڕزگار دەکەن و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن.
ئەم خواردن و خواردنەوانە جەستە لە ژەهرەکان ڕزگار دەکەن و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدەن:
-لیمۆ
لیمۆ و پڕتەقاڵ ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە، جەستە لە ژەهرەکان ڕزگار دەکەن، یارمەتی هاوسەنگکردنی ڕێژەی ترشەڵۆکی جەستە دەدەن و بەرگری لەش بەهێزدەکەن.
-چای سەوز
ڕیژەیەکی زۆر ڤلافۆنید و کافایینی تێدایە یارمەتی جەستە دەدات کالۆری زیاتر بسوتێنێت و کێشی جەستە دادەبەزێنێت.
-دارچینی
تام و بۆنێکی تایبەت بە خواردن و خواردنەوەکان دەبەخشێت، تایبەتەمدنی دژەهەکردنی هەیە، جەستە لە ژەهرەکان ڕزگار دەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
-سەوزەواتەکان
ڕێژەیەکی زۆر کلۆرۆفیلیان تێدایە کە سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس و پاککردنەوەی جەستە هەیە.
-زەنجەبیل
سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس و ڕیخۆڵەکان هەیە و یارمەتی کەمکردنەوەی غازات دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕۆڵێکی گرنگی لە دابەزاندنی کێشدا هەیە.