پۆڵەتیک پرێس
کۆڵۆن یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانی ڕیخۆڵە، ئەگەر جوڵەی ڕیخۆڵەکان رێکخراو و تەندروست نەبن ئەوا ژەهرەکان لە جەستە کۆدەبنەوە و کێشەی تەندروستی لێدەکەوێتەوە، چونکە ڕیخۆڵەکان جەستە لە ژەهرەکان پاکدەکەنەوە.
ئەو کەسانەی بەردەوام بەدەست کۆڵۆنەوە دەناڵێنن دەتوانن سوود لەم خواردن و خواردنەوانە وەربگرن:
-ئاو
سوودێکی زۆری بۆ تەواوی تەندروستی جەستە هەیە، بەتایبەتی ڕیخۆڵەکان یارمەتی باشتربوونی جوڵە و کردارەکانی دەدات.
-ماست
بەکتریا سوودبەخشەکانی تێدایە کە یارمەتی کرداری هەرس دەدەن و ڕێگری لە نەخۆشیەکانی ڕیخۆڵە دەکەن.
-شەربەتی سێوی سروشتی
بەیەکێک لە باشترین چارەسەرە سروشتییەکان بۆ کۆڵۆن دادەنرێت و جوڵەی ڕیخۆڵەکان ڕێکدەخات، هەروەها یارمەتی باشتربوونی کردارەکانی جگەر دەدات.
-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڕیشاڵەکان
ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی کردار هەرس و جوڵەی ڕیخۆڵەکان هەیە.