پۆڵەتیک پرێس
کایا کاموران پزیشکی تورکی پسپۆڕ لەبواری هەناوی ڕایگەیاند کەمی ڤیتامین بی12 لەوانەیە ببێتە هۆی دروسستبوونی کێشەکانمی مێشک و تێکچوونی خانەکانی.
پزیشکەکە ڕوونیکردەوە ڤیتامین بی12 ڕۆڵێکی گرنگی لە کردارەکانی مێشکدا هەیە و یارمەتی بەرهەمهێنانی خڕۆکە سوورەکان دەدات، باشترین سەرچاوەکانی ئەم ڤیتامینەش بەرهەمە ئاژەڵیەکانە، ڤیتامین بی12 بۆ بەرگری جەستە گرنگە، ڕێگری لە کەمخوێنی دەکات و بیرەوەری بەهێزدەکات.
سیستمی خۆراکی خراپ و کێشەکانی کرداری هەرس هۆکاری سەرەکی کەمبوونی ئەم ڤیتامینەن لە جەستەدا، بۆیە پێویستە ئەو خواردنانەی سەرچاوەی ئەم ڤیتامینەن لە سیستمی خۆراکیدا هەبن وەک جگەر، سپڵ، گورچیلە، ماسی سەلەمون و تونە، شیر، پەنیر، ماست و هێلەک، لە سەرەتاد هەست بە کەمی ئەم ڤیتامینە ناکرێت تا ئەوکاتەی بەڕێژەیەکی زۆر لەجەستەدا کەمی کردووە و ئەم نیشانانە دەردەکەوێت:
-تێکچوونی میزاج
-لەدەستدانی سەرنج
-لەرز و تا
-هیلاکی و ماندوویی
-وشکبوونی پێست
-هەڵوەرینی قژ
-لەدەستدانی کێش