ئەسپرین مەترسی توشبوون بە  کۆرۆنا کەم دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەر ١٠ هەزار کەس ئەنجام دراوە لە ماوەی هەشت مانگدا، لە ساڵی ٢٠٢٠ دەرکەوتووە کە ئەسپرین مەترسیەکانی کۆرۆنا کەم دەکاتەوە

بەپێی ئەو سەرچاوانەی کە توێژینەوەکەیان بڵاو کردۆتەوە، وەرگرتنی ٧٥ میلیگرام ئەسپرین لە ڕۆژێکدا لە ٪٢٩ مەترسی لەسەر ئەو کەسانە کەم دەکاتەوە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، هەروەها ڕێگری دەکات لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەرچەندە تا ئێستا ڕوون نیە کە ئەسپرین توانای ڕێگری کردنی هەبێت لە توشبوونت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام لێکۆڵینەوەکان ئاماژەی پێ دەدەن بە هۆی ئەوەی کە تایبەتمەندی دژە ڤایرۆسی هەیە، هەروەها وەڵامی سیستمی بەرگری لەشی نەخۆش دەداتەوە، کاریگەرییەکی باشی هەیە.

بەپێی توێژینەوەکانیش دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە ئەسپرینیان بەکار هێناوە، ڕێژەی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە کەمتربووە، بە شێوەیەک کە لە ٪١٦ی ئەو کەسانەی کە ئەسپرینیان بەکار هێناوە ئەنجامی پشکنینەکانیان نەرینی بووە.

هەروەها لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە، کە بەکارهێنانی ئەسپرین نەک هەر ڕێگری لە توشبوونت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات، بەڵکو دوای توشبوونت یارمەتیدەرە بۆ زوو چاک بوونەوەت.

الأسبرين يُقلل مخاطر الإصابة بفيروس كورونا

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا