پۆڵەتیک پرێس
خواردنی خورما بەشێوەیەکی گشتی سودێکی تەندروستی زۆری هەیە، باس لە چەند سودێکی خورما دەکەین کە وادەکات ڕۆژانە لە ژەمە خواردنەکاندا بەکاریبهێنیت:
– بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکان، ڕیشاڵ و کاربۆهیدرات کە سودێکی تەندروستی زۆری هەیە، هەروەها دژەئۆکسانە، ئەمەش یارمەتی تەندروستی دڵ و سی دەدات، ڕێگری لە نەخۆشییە ترسناکەکان دەکات وەک شێرپەنجە.
-یارمەتی جوڵەی تەندروستی ڕیخۆڵە دەدات
ڕیشاڵەکانی لەناو خورمادا هەیە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی ڕیخۆڵەیان هەیە، پارێزگاری لەش دەکات بەرامبەر نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە وەک شێرپەنجەی قۆڵۆن، خواردنی ٧ دەنک خورما ڕۆژانە دەبێتە هۆی هاوسەنگ کردنی جوڵەی ڕیخۆڵەکان و کەمکردنەوەی توشبون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.
-کردارەکانی مێشک چالاک دەکات
خواردنی خورما کێشەکانی دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە، بیرەوەری و زیرەکی بەهێز دەکات، رێگری نەخۆشی لەبیرچونەوە دەکات.
-ڕێگری نەخۆشی شەکرە دەکات
شەکرە یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان ژمارەیەکی زۆر خەڵک دەناڵێنن بەهۆی ئەم نەخۆشییەوە، بەڵام خواردنی خورما یارمەتی کەمکردنەوەی توشبون بە نەخۆشی شەکرە دەدات و سودی بۆ کەسانی توشبوو هەیە.
-پارێزگاری تەندروستی گورچیلەکان دەکات چالاکییەکانی گورچیلە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی لەش، خورما تایبەتمەندی زۆری هەیە یارمەتی تەندروستی گورچیلەکان دەدات.