پۆڵەتیک پرێس
زانایان دەریانخستووە هەندێک خواردن هەن مەترسی لەسەر جەستە دروست دەکەن، بۆیە پێویستە سیستمی خۆراکی ڕۆژانە لە خواردنە تەندروست و سوودبەخشەکان پێکهاتبێت.
ئەم چوار خواردنە مەترسیدارن بۆ جەستە:
-خواردنە سوورەکراوەکان
دەتوانرێت خواردنە سوورەکراوەکان بخورێن، بەڵام نابێت بەشێکی سەرەکی هەموو ڕۆژێک بن، چونکە ڕێژەیەکی زۆر چەوری، خوێ و کالۆریان تێدایە ئەوانیش هەمووی زیانبەخشن بۆ جەستە، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و بەرزبونەوەی کۆلیستڕۆڵی خوێن زیاددەکەن.
-شیرینیەکان
زیادەڕەویکردن لە خواردنی شیرینیەکاندا هەڵەیە، چونکە مەترسی توشبوون بە قەڵەوی و نەخۆشی شەکرە زیاددەکەن، بۆیە پێویستە لەو خواردنانە دووربکەوینەوە یان بەڕێژەیەکی زۆر کەم بخورێن.
زەیت و ڕۆنەکان
بەکارهێنانی زەیت و ڕۆنە ناتەندروستەکان بەڕێژەیەکی زۆر مەترسی توشبوون بە قەڵەوی، نەخۆشیەکانی دڵ، بەرزبونەوەی کۆیستڕۆڵی خوێن، شێرپەنجە و تێکچوونی کرداری هەرس زیاددەکەن.
-گۆشتە ئامادەکراوەکان
هەموو توێژینەوە پزیشکییەکان جەخت لەوەدەکەنەوە گۆشتە ئامادەکراوەکان زیانبەخشن، چونکە یەکێکن لەو خواردنانەی هۆکارن بۆ دروستبوونی کێشەکانی دڵ و گیرانی بۆرییە خوێنەکان، هەروەها ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە زیاددەکەن.