ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە پێویستە ئەم خواردنانە نەخۆن

پۆڵەتیک پرێس

بەشێکی زۆری خەڵک بەدەست کێشە و نەخۆشیەکانی دڵەوە دەناڵێنن، چەندین نەخۆشی دڵ هەیە مەترسییەکی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی مردن، سیستمی ژیان و خۆراکی ڕۆژانە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر تەندروستی دڵ هەیە.

پزیشکێکی پسپۆڕ لەبواری خۆراک باس لەوە دەکات ئەو کەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە پێویستە ئەو خواردنانە نەخۆن کە ڕێژەیەکی زۆر چەوریان تێدایە و دەگۆڕێن بۆ شەکر، پێویستە لە خواردنی گۆشتی چەور و شیرەمەنیە پڕ چەوریەکان دووربکەونەوە، ڕۆژانە دەبێت لە پێنچ گرام خوێ و پێنچ بۆ 10 گرام زیاتر شەکر بەکارنەهێنن.

لمرضى القلب.. هذه الأطعمة تحميك من تصلب الشرايين | الكونسلتو

پزیشکەکە جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە ڕۆژانە 500 گرام میوە و سەوزەواتەکان بخۆن و لەو ڕێژەیە کەمتر نەبێت، چونکە میوە و سەوزەواتەکان سوودێکی زۆریان هەیە، گۆشت و شیرەمەنیە کەم چەوریەکانیش بەڕیژەیەکی گونجاو دەتوانن بخۆن، هەفتەی دوو بۆ سێ جار خواردنی ماسی و خواردنە دەریاییەکانیش سوودێکی تەندروستی زۆری دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا