پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەڕووداوێکی تەقەکردندا، گەنجێک گیانی لەدەستداوە تا ئێستا ڕووننەبووەتەوە ڕووداوەکە خۆکوژیە یان کوژراوە.
گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ لە سنوری چەمچەماڵ بە فیشەکی تاپڕ گیانی لەدەستداوە و تا ئێستا ئاشکرا نەبووە گەنجەکە کوژراوە یان خۆی کوشتووە.
شەریف ڕەحیم، جێگیری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاندوە، تەرمێک هێنراوەتە سەنتەری فریاکەوتنی تەندروستی چەمچەماڵ، ئاسەواری فیشەکی تاپڕ بەجەستەیەوە دیارە.
ئاماژەی بەوەسکرد: تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە و هیزەکانی پۆلیس دەستیان بەلێکوڵینەوە کردووە لە ڕووداوەکە و تا ئێستا نازانرێت ڕوداوەکە خۆکوژییە یا کوژراوە.
جێگری بەریوەبەری تەدرستی چەمچەماڵ وتیشی، گەنجەکە ناوی (سۆران نوعمان)ە و تەمەنی ۲٥ ساڵە و دانیشتووی گوندی ماڵمۆڵەیە.